هەواڵ
عیراق لیژنه‌یه‌كی دژی هه‌رێم پێكهێنا
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی له‌باره‌ی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌كانی(دارایی، یاسایی و نه‌وت و وزه‌) پێكهێنا و په‌رله‌مانتارێكی كوردیش هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كاره‌ زه‌نگی وریاكه‌ره‌وه‌یه‌و پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم تێبگات و چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆسێیه‌ بكات.

كه‌مێك پێش ئێستا، به‌ختیار شاوێس په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌ په‌یجی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی:((ئێستا سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڕیاریدا كه‌ لیژنه‌ی (نه‌وت و لیژنه‌ی دارایی و لیژنه‌ی یاسایی) به‌دواداچوون بكات بۆ ئه‌و سكاڵایه‌ی كه‌ حكومه‌تی عیراق له‌ ساڵی 2014 له‌سه‌ر توركیا كردویه‌تی، سه‌باره‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا)).

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت،"زه‌نگی وریاكه‌ره‌وه‌یه‌، پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم تێبگات و چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆسێیه‌ بكات".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Jun 15 2019 1:01PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.