هەواڵ
ناوی به‌شێك له‌ وه‌زیره‌كانی پارتی ئاشكراده‌كرێت
ماڵپه‌ڕێكی عیراقی ناوی به‌شێك له‌ كاندیدی لایه‌نه‌كان بۆ پۆستی وه‌زاره‌ت له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكراده‌كات و به‌پێی زانیاریی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ش، كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم كاندیده‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی(به‌غداد ئه‌لیوم)، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ناوی كاندیدی لایه‌نه‌كان بۆ پۆسته‌ وزارییه‌كان ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ په‌سه‌ندكردنی.

له‌ هه‌واڵی ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا هاتووه‌،((هه‌ریه‌ك له‌ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ و ئاشتی هه‌ورامی بۆ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان كاندیدن)).

ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ نزیكه‌ له‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها نه‌وزاد هادی پارێزگاری ئێستای هه‌ولێر كاندیدی پارتییه‌ بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی كاره‌با و فرسه‌ت سۆفی-یش بۆ وه‌زاره‌تی داد.

ماڵپه‌ڕی(به‌غداد ئه‌لیه‌وم) روونیكردۆته‌وه‌، كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم كاندیده‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Jun 15 2019 2:21PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.