هەواڵ
پارتی هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر گۆڕان .. "به‌چكه‌ هه‌ڵسوڕاو"
پارتی له‌ هه‌ڵوێستی به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتارانی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق نیگه‌رانه‌و په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و حزبه‌ش هێرشی توند ده‌كاته‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌و به‌هه‌وڵدان بۆ "پاڵه‌وانی فه‌یسبووك" وه‌سفیان ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت"له‌ناو هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جۆرێك له‌یاخبوون هه‌یه‌".

رێبوار بابكه‌یی په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند:ئه‌گه‌ر بڕیاره‌ گۆڕان هاوپه‌یمانی پارتی بێت و یه‌كێك بێت له‌ پێكهێنه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م، ئه‌وه‌ ده‌بێت تێڕاونینه‌كانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یه‌كبخات.

وتیشی:"نازانم به‌چ روویه‌ك ئه‌و به‌چكه‌ په‌رله‌مانتارانه‌ی گۆڕان له‌ دادگای عیراق سكاڵا بۆ بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم تۆمار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ دووره‌ له‌هه‌موو ئیتیك و لۆژیكێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی".

رێبوار بابكه‌یی باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی گۆڕان هێنده‌ی مه‌به‌ستیانه‌ خۆیان له‌ فه‌یسبووك وه‌كو پاڵه‌وان پیشان بده‌ن، هێنده‌ مه‌به‌ستیان نییه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

ئه‌وه‌شی وت:"هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌ پیشان ده‌دات كه‌ له‌ناو هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان جۆرێك له‌یاخبوون هه‌یه‌ و به‌شێكیان ئاماده‌نین پابه‌ندی رێكه‌وتنی بزوتنه‌وه‌كه‌یان بن له‌گه‌ڵ پارتی".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 مانگ پێشتر - Jun 15 2019 2:27PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.