هەواڵ
وەزارەتی كارەبا لەسەرپێوەری زیرەك زانیاری نوێ‌ دەخاتەڕوو
وەزارەتی كارەبای هەرێم رونكردنەوە لەبارەی وەرگرتنی پارە بۆ پڕۆژەی پێوەری زیرەك دەدات و بەڕێوەبەری گشتی كۆنتڕۆڵی كارەبای وەزارەتەكەش ڕایدەگەیەنێت، وەرگرتنی پارە لەو شوێنانە بۆ سیستمەكە پەیوەندی بەوەزارەتەوە نییە، تەنها خزمەتگوزاریەكی تایبەت بەسیتییەكان.

ئومێد محەمەد بەڕێوەبەری گشتی كۆنتڕۆڵی كارەبا لە وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند: بەگشتی كارەبای كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبوون(سیتیەكان) بەسیستمی پێوەری زیرەك كار دەكات و مانگانە بەپێی سیستمەكە پارە لەنیشتەجێبوی سیتیەكان وەردەگیرێت، واتە وەرگرتنی پارە بۆ سیستمەكە پەیوەندی بەوەزارەتەوە نییە، تەنها خزمەتگوزارییەكی تایبەت بەسیتییەكان.

وتیشی: وەزارەتی كارەبا لەكاتێكدا دەستیكرد بەجێبەجێكردنی سیستمی پێوەری زیرەك و سیستمەكە چوەبواری جێبەجێكردنەوە، ڕەنگە سیستمە زیرەكەكە لەمۆدێلدا هاوشێوەی سیستمە زیرەكەكەی سیتیەكان بێت، بەڵام بەشێوەیەكی گشتگیردەبێت، واتە بۆهەمووان وەك یەك دەبێت.

بەڕێوەبەری گشتی كۆنتڕۆڵی كارەبا لەوەزارەتی كارەبای هەرێم ئاشكراشیكرد، لەئێستادا سیستمی پێوەری زیرەك وردە وردە دەستیپێكردوە، بەڵام لەهیچ شوێنێك كارانەكراوەو پارە وەرنەگیراوە.


SNN:

خێڵان ڕەئوف

 مانگ پێشتر - Jun 15 2019 3:52PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.