هەواڵ
بزوتنەوە: بۆ بەشداریكردن و بۆ هیچ پۆستێك ئاگادارنەكراوینەتەوە
بزوتنەوە دواین بڕیاری خۆی لەبارەی بەشداریكردنیان لەكابینەی نوێی حكومەت و یەكلایبونەوەی پۆستی وەزارەتی ئەوقاف بۆ حزبەكەیان ئاشكرادەكات و وتەبێژی حزبەكەش رایدەگەیەنێت"بۆ بەشداریكردن و بۆ هیچ پۆستێك پێمان نەوتراوە".

عەبدوڵڵا وەرتێ وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان بەSNNی راگەیاند"تائێستا بەفەرمی بۆ بەشداریكردن لە كابینەی نوێی حكومەت و پێدانی پۆستی وەزارەتی ئەوقاف بە بزوتنەوەی ئیسلامی ئاگادارنەكراوینەتەوە".

وتیشی:"نەك تەنها بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، بەڵكو بۆ هیچ پۆستێك پێمان نەوتراوە، هیچ كاندیدێكیشمان دیارینەكردوە، ئەوەی دەوترێت نافەرمییە".

هەرچەندە بزوتنەوە لەگەڵ یەكگرتوو بەلیستێكی هاوبەش بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی كرد، بەڵام هیچكام لەكاندیدەكانی نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت، لەئێستاشدا ئەگەرچی بڕیاریداوە بەشداربێت لەلەكابینەی نوێی حكومەت، كەچی لەلایەن پارتییەوە وەك لایەنی راسپێردراوە بۆ پێكهێنانی كابینەكە بۆ ئەو پرسە گفتوگۆی لەگەڵ نەكراوە.


SNN:

شادان حەسەن

 مانگ پێشتر - Jun 15 2019 4:24PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.