هەواڵ
هەرێم بودجەی نامێنێت.. وەزیری نوێ بەرپرسیار نابێت
لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون بۆ خەرجكردنی داهاتەكانی پێنج ساڵی ڕابردووی هەرێم دەكات، ئەندامێكی لیژنەكەش ڕایدەگەیەنێت: ئەمساڵیش هەرێم بێ بودجە دەبێت و وەزیری نوێی داراییش لە خەرجییەكانی رابردوو بەرپرسیار نابێت.

زیاد جەبار، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: لەپێنج ساڵی ڕابردوودا هەرێم هیچ یاسایەكی بودجە نەبووە، تەنها بەیان مالی ڕەوانەی پەرلەمان كراوە، لەرابردووشدا كە قسە لەسەر ناردنی پرۆژەیاسای بودجە كراوە، تا ئێستا هەنگاوی كرداری بۆ نەنراوە، بۆیە ئەمساڵیش بەهەمانشێوەی ساڵانی ڕابردوو، هەرێم یاسای بودجەی نابێت.

ئاماژەی بەوەشدا كە یەكێك لەگرفتە سەرەكییەكانی پەرلەمان ئەوەیە، متمانەی نەبەخشیوە بەكابینەی نوێی حكومەت و ناشتوانێت لێپرسینەوە لەكابینەی هەشتەم بكات، وتیشی:" متمانەمان بەكابینەی ئێستای حكومەت نەداوەو چاودێریشمان نەكردووە، چاوەڕوانی كابینەی داهاتووین بۆئەوەی بەكارەكانی خۆمان هەستین".

سەبارەت بەدەستبەكاربوونی وەزیری نوێی دارایی و بەرپرسیار بوونی بەرامبەر شێوازی خەرجكردنی داهاتی پێنج ساڵی ڕابردوو، ئەو پەرلەمانتارەی لیژنەی دارایی ڕەتیدەكاتەوە، وەزیری نوێ بەرپرسیار بێت و ئاشكراشیدەكات، "پێشتر سەرچاوەی داهاتەكان دیار نەبون و یاسای بودجە نەبوەو پارەش لەبەغداوە نەنێردراوە، بەڵام بەدواداچوونی بۆ دەكەین تا بزانرێت چۆن خەرجكراوەو بەچ شێوازێكیش بووە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Jun 15 2019 5:55PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.