هەواڵ
یەكێتی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
یەكێتی نیشتمانی كوردستان رونكردنەوە لەبارەی بەركەوتەكانی لەئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دەدات و سەركردایەتییەكی ئەو حزبەش ڕایدەگەیەنێت: بەگوێرەی رێكەوتنەكەمان لەگەڵ پارتی، ئەو پۆستانەی پێشتر یەكێتی لەو دامەزراوەیە هەیەتی، وەكو خۆی دەمێنێتەوەو تەنها راوێژكاری ئەنجومەنەكە لەپۆستەكەی نامێنێت.

وەستا رەسوڵ، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، بە SNNی راگەیاند: لەگەڵ پارتی رێككەوتووین كە یەكێتی چەند نوێنەرێكی لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دەبێت و سەرجەم ئەو پۆستانەشی كە ئێستا لایەتی، وەك خۆیان دەمێننەوە.

وتیشی: جگە لە راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، كە لە پۆستەكەی نەماوە، سەرجەم بەرپرس و پۆستەكانی دیكەی ئەو ئەنجومەنە، وەكو خۆیان ماونەتەوەو دەستكاری نەكراون.


SNN:

سامان بەختیار

 مانگ پێشتر - Jun 15 2019 6:22PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.