هەواڵ
گۆڕان وەڵامی پارتی دەداتەوە .. لێدوانەكان كاریگەرییان نابێ
بزوتنەوەی گۆڕان وەڵامی نیگەرانییەكانی پارتی لەبارەی لێدوانی پەرلەمانتارەكانیان لەبەغدا دەداتەوەو بەرپرسێكی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: لێدوانی ئەو پەرلەمانتارانە بۆچوونی تایبەتی خۆیانەو كاریگەری لەسەر رێككەوتنە سیاسییەكەی نێوانمان نابێ.

نەسرەدین مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بە SNNی راگەیاند: تائێستا لەسەر ئاستی وتەبێژی فەرمی پارتی و سەركردایەتی ئەو حزبە، ئاگادار نەكراوینەتەوە كە بۆچوونی پەرلەمانتارەكانی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆچوونی خۆیانە یان بۆچوونی بزوتنەوەی گۆڕان، بەڵام لەهەموو رێكخراوێكدا هەندێك كەس هەن بۆچوونی تایبەتی خۆیان دەردەبڕن.

وتیشی: " ئێمە رێككەوتنی سیاسیمان لەگەڵ پارتی هەیە، كە كۆمەڵێك بنەماو خاڵ لەخۆ دەگرێت، لێدوانی هەڵسوڕاوێك یان پەرلەمانتارێكی گۆڕان، هیچ كاریگەرییەكی لەسەر ئەو رێككەوتنە نابێت، چونكە ئەو رێككەوتنە بۆ پێكەوەیی و چۆنیەتی ئیدارەدان و سەقامگیری و هێمنی و ئاسایشە".

بەرپرسەكەی گۆڕان راشیگەیاند: كاری پەرلەمانتار داكۆكیكردنە لەمافی خەڵك و موچەی نەدراوی فەرمانبەران، بۆیە لەهەر كوێیەك بزانین خەڵك داواكارییەكانیان جێبەجێ ناكرێت، لەگەڵ یەكێتی بێ یان پارتی، داكۆكی دەكەین.

ئەندامەكەی جڤاتی نیشتمانی دەڵێت: "بەدڵنیاییەوە لەڕێگەی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕانەوە كە ئەندامی جڤاتی نیشتمانییە كۆبوونەوە بەپەرلەمانتاران دەكرێت، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت جڤاتی نیشتمانی ئەو پەرلەمانتارانەی ئاڕاستەی كردبێت كە بەوشێوەیە قسە بكەن، ئەوانە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانن، لەگەڵئەوەشدا دەبێت موراعاتی رێككەوتنەكان و پەیوەندییەكان و  دۆخی هەرێمی كوردستان بكرێت، كە پێویستی بەسەقامگیری و یەكڕیزیی لایەنەكان هەیە".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Jun 15 2019 8:58PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.