هەواڵ
به‌غدا پاره‌كه‌ ره‌وانه‌ ده‌كات .. موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ده‌درێت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كات بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ سێ‌ خێراتر بكرێت، به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كانیش به‌گه‌یشتنی‌ پاره‌كه‌ ده‌توانرێت تا 23ی‌ ئه‌م مانگه‌ موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ بدرێت كه‌ تائێستا موچه‌یان پێنه‌دراوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ SNN له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابوورییه‌وه‌ پێیدراوه‌، تائێستا به‌غدا 453ملیار دیناره‌كه‌ی تایبه‌ت به‌موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی‌ شه‌ش نه‌ناردوه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ له‌هه‌رێم دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ سێ‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ خاو به‌رێوه‌ده‌چێت.

هه‌ر له‌زانیارییه‌كاندا هاتووه‌،  چاوه‌ڕوانده‌كرێت، له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌غدا ئه‌و پاره‌یه‌ بخاته‌سه‌ر حساب بانكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌گه‌یشتنی‌ پاره‌كه‌ش دابه‌شكردنی‌ موچه‌ خێرا ده‌كرێت و تا 23ی‌ ئه‌م مانگه‌ش موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان دابه‌شده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی‌ بڕیارێكی‌ حكومه‌ت، وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ هه‌رێم رۆژی‌ 5ی‌ هه‌موو مانگێك ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌كات، به‌ڵام بۆ  مانگی‌ سێ به‌هۆی‌ هاتنی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان، ته‌نها موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌و په‌روه‌رده‌ پێشخرا.


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 مانگ پێشتر - Jun 16 2019 10:51AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.