هەواڵ
یه‌كێتی زانیاری نوێ ئاشكراده‌كات.. "بارزانی ده‌چێته‌ به‌غدا"
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی دانانی پارێزگاری كه‌ركوك دێته‌ده‌نگ و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش زانیاری نوێ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ زانیاری نوێ ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، دانانی پارێزگاری كه‌ركوكیش یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌.

نه‌سروڵڵا سورچی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی دانیشتنی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا، به‌دڵنیاییه‌وه‌ پرسی كه‌ركوك باس ده‌كرێت و داواكار ده‌بین كه‌ هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌مدا، پرسی پارێزگاری كه‌ركوكیش یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

ئاشكراشیكرد، له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌ت، دۆسێی كه‌ركوكیش یه‌كلاده‌بێته‌وه‌.

وتیشی:"دانوستان له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندبوون به‌ كاندیدی یه‌كێتی بۆ پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌وه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وكات قسه‌ و هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌بێت".

ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی یه‌كێتی زانیاری له‌باره‌ی سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوانكراوی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكی نوێی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی عیراق كۆده‌بێته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركوك و دۆسێی هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Jun 17 2019 10:03AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.