هەواڵ
خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ سبه‌ینێ‌ بڵاوكرایه‌وه‌
دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ سێی‌ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان به‌رده‌وامه‌، به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كانیش سبه‌ینێ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ و چه‌ند ده‌زگا و شوێنێكی‌ دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆوه‌ به‌SNN دراوه‌، له‌لایه‌ن بانكه‌كانه‌وه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ سبه‌ینێ 18ی‌6ی‌2019، موچه‌ی‌  مانگی‌ سێی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ده‌درێت.

هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ SNN كه‌ له‌گه‌نجینه‌كانه‌وه‌ پێیدراوه‌، سبه‌ینێ‌ له‌گه‌ڵ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ، موچه‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش، ده‌زگای‌ ئاسایش، زێره‌ڤانی‌، فه‌رمانده‌ی‌ به‌رگری‌ و فریاكه‌وتن، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ره‌گه‌زنامه‌ی‌ هه‌رێم ده‌درێت.

لای‌ خۆشییه‌وه‌، عابد ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم، ئێواره‌ی‌ 16ی‌6ی‌2019، به‌SNNی راگه‌یاند:"فه‌رمانی خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێممان له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی عیراقه‌وه‌ به‌ده‌ستگه‌یشتوه‌و پاره‌كه‌ خراوه‌ته‌سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 مانگ پێشتر - Jun 17 2019 11:13AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.