هەواڵ
كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ بارزانی‌ و یه‌كێتی‌ كۆتایهات
له‌دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان وه‌فدی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئومێده‌وارین كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی خه‌ڵك بكات.

وتیشی:"هه‌ردوولا(یه‌كێتی و پارتی) جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌ی نێوانیان ده‌كاته‌وه‌".

له‌باره‌ی چاره‌نووسی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانیش، ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ئاشكرایكرد، كێشه‌ی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان كێشه‌ی هه‌موومانه‌و ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

لای خۆیه‌وه‌، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، رایگه‌یاند، یه‌كێتی پابه‌ندی ئه‌و رێكه‌وتنه‌یه‌ كه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ پارتی كردویه‌تی و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت پێش واده‌ی دیاریكراو سیڤی كاندیده‌كانیان بنێرن.

له‌باره‌ی پرسیاری په‌یامنێرێك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ یه‌كێتی ئاماده‌ نییه‌ ناوی كاندیده‌كانی بۆ حكومه‌ت پێشكه‌ش بكات تا پرسی پارێزگاری كه‌ركوك یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه‌، مه‌سرور بارزانی وتی"نه‌خێر یه‌كێتی‌ وای‌ نه‌وتووه‌، براده‌رانی‌ یه‌كێتی‌ پابه‌ندی‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ن".


SNN:

سۆران سەعید

 مانگ پێشتر - Jun 17 2019 11:26AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.