هەواڵ
ورده‌كاریی هه‌ڵاتنی پارێزگاری كه‌ركوك بڵاوده‌كرێته‌وه‌
دوای ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و تۆمه‌تباركردنی به‌دوو دۆسێی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی، ڕاكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، شاره‌كه‌ به‌ره‌و به‌غدا جێده‌هێڵێت و په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن دادگای كه‌ركوكه‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ڕاكان سه‌عید جبوری ده‌رچوو، له‌ئێستاشدا ناوبراو شاره‌كه‌ی جێهێشتووه‌و خۆی گه‌یاندۆته‌ به‌غدا.

مه‌ریوان نادر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی له‌سه‌ر دوو دۆسێی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕاكان جبوری ئه‌نجامداوه‌.

وتیشی:" به‌دواداچوونم بۆ كردو له‌گه‌ڵ دادوه‌ره‌كانی كه‌ركوك گفتوگۆم كرد، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ستیاریی دۆخه‌كه‌، له‌سه‌ر ڕاكردنی جبوری و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی هیچ زانیارییه‌كیان نه‌دركاند، به‌ڵام  زانیاریمان هه‌یه‌ كه‌ ناوبراو له‌كه‌ركوك نه‌ماوه‌و گه‌یشتۆته‌ به‌غدا، كه‌ نازانرێت بۆ خۆحه‌شاردانه‌، یان هه‌وڵدانه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ پارێزگاری كه‌ركوك ده‌رچووه‌، به‌ڵام فه‌رمانه‌كه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Jun 17 2019 12:03PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.