هەواڵ
پارتی بۆ گۆڕان: له‌ عه‌ره‌به‌ شۆڤێنیه‌كان خراپتر دژی كورد كار ده‌كه‌ن
نیگه‌رانی و ره‌خنه‌ی توندی پارتی له‌ په‌رله‌مانتارانی گۆڕان له‌ به‌غدا به‌رده‌وامه‌و په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتیش په‌یامێك ئاراسته‌ی چوار په‌رله‌مانتاری (گۆڕان و كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ) ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت"له‌ عه‌ره‌به‌ شۆڤێنیه‌كان خراپتر دژی كورد كار ده‌كه‌ن".

د.مه‌یاده‌ محه‌مه‌د نه‌جار په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌SNNی راگه‌یاند، له‌ئێستادا په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كانی به‌شێك له‌ فراكسیۆنه‌كان، خراپتر له‌ په‌رله‌مانتاره‌ عه‌ره‌به‌ توندڕه‌وكان، پرسی نه‌وت و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌وروژێنن.

وتیشی:"چوار په‌رله‌مانتاری(گۆڕان، كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ) سه‌ردانی دادگای فیدراڵییان كردوه‌و داوا ده‌كه‌ن كه‌ به‌زویی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن و داواشیان كردوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وتی راده‌ست نه‌كات، ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم رابگرن".

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی، ئه‌و چه‌ند په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌،"له‌ عه‌ره‌به‌ شۆڤینیه‌كان زۆر خراپترن دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان"، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، چه‌ندین په‌رله‌مانتاری دیكه‌ش هه‌ن كه‌"له‌ پشتی په‌رده‌وه‌ كار ده‌كه‌ن"، بۆئه‌وه‌ی قوتی خه‌ڵكی كوردستان ببڕدرێت.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان له‌هه‌رێم هاوپه‌یمانن، به‌ڵام بۆچی له‌ به‌غدا هاوهه‌ڵوێست نین، د.میاده‌ محه‌مه‌د رایگه‌یاند"گۆڕان ئاماژه‌به‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌به‌غدا كوردایه‌تی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وان دژی كورد كار ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رنا بۆچی پرسی كێشه‌كانی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و مادده‌ی 140 و كێشه‌ی سوتاندنی ده‌غڵ و دانی جووتیاران له‌ به‌غدا ناورژێنن، به‌ڵام په‌نا بۆ بڕینی قوتی خه‌ڵك ده‌به‌ن".

د.میاده‌ محه‌مه‌د باسی له‌وه‌شكرد، هه‌رێم و به‌غدا رێكه‌وتوون كه‌ له‌دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه‌، هه‌ردوولا میكانزمێك بۆ نه‌وتی هه‌رێم ده‌دۆزنه‌وه‌و كێشه‌كانی دیكه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 مانگ پێشتر - Jun 17 2019 1:33PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.