هەواڵ
كابینه‌ی نۆیه‌م میكانیزمێك بۆ دامه‌زراندن دیاری ده‌كات
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم میكانیزمێكی جیاواز بۆ دامه‌زراندنی ده‌رچووان جێبه‌جێده‌كات، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و میكانیزمه‌ ئاشكرا ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "له‌گه‌ڵ حكومه‌تی داهاتوو پرسی به‌ هه‌میشه‌ییكردنی مامۆستایانی گرێبه‌ست و كێشه‌ی وانه‌بێژان یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه‌".

راهی ره‌هبه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند، له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كێشه‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست و وانه‌بێژ هه‌یه‌، به‌جۆرێك وانه‌بێژه‌كان ده‌یانه‌وێت بكرێن به‌ گرێبه‌ست و مامۆستایانی گرێبه‌ستیش وه‌كو مافێكی خۆیان ده‌یانه‌وێت بكرێن به‌ موچه‌خۆری هه‌میشه‌یی.

وتیشی: "چاوه‌ڕێی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی فشار دروست بكه‌ین و پرسی مامۆستایانی گرێبه‌ست و وانه‌بێژه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی داهاتوو یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه‌".

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی، كابینه‌ی نۆیه‌م میكانیزمێكی بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراندن دیاریكردووه‌ كه‌ جیاوازه‌ له‌و میكانزمه‌ی له‌كابینه‌ی هه‌شتدا جێبه‌جێكراوه‌، به‌ڵام تائێستا ورده‌كاریی میكانیزمه‌كه‌ روون نییه‌.

راهی راهبه‌ر باس له‌وه‌شده‌كات، وه‌كو لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مان، رۆڵیان ده‌بێت له‌و میكانیزمه‌و دامه‌زراندنی ئه‌و توێژانه‌.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 مانگ پێشتر - Jun 17 2019 1:50PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.