هەواڵ
زانیاری نوێ له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه‌
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان پشتیوانی بۆ جێبه‌جێكردنی سیستمی لامه‌ركه‌زیه‌تی پارێزگاكان ده‌رده‌بڕێت و په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنه‌كه‌ش ئاشكرایده‌كات، پێشنیازێك هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كانه‌، به‌ڵام نه‌بۆته‌ پرۆژه‌ی فه‌رمی".

ڕۆژان حه‌مه‌ڕه‌ش، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: تا ئێستا به‌فه‌رمی باس له‌درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم نه‌كراوه‌، به‌ڵام باس له‌ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌یان كراوه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌رێكی لاازه‌و له‌چوارچێوه‌ی پێشنیازدایه‌.

وتیشی:" یه‌كێك له‌پێشنیازه‌كان، كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌، به‌ڵام نه‌بووه‌ به‌فه‌رمی و بڕیاری هیچ لایه‌نێك".

سه‌باره‌ت به‌لامه‌ركه‌زیه‌تی پارێزگاكان، ڕۆژان شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش كه‌ ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتییه‌، پشتیوانی فراكسیۆنه‌كه‌ی بۆ ئه‌و سیستمه‌ ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی پرۆژه‌یه‌كمان هه‌یه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی لامه‌ركه‌زیه‌تی پارێزگاكان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ خولی دووه‌می یاسادانان پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی بكه‌ین.

ئه‌وه‌شی وت:" ده‌مانه‌وێت به‌جۆرێك سیستمی لامه‌ركه‌زیه‌ت ڕێكبخرێته‌وه‌، كه‌ گونجاو بێت و نه‌بێت به‌پاشاگه‌ردانی".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Jun 17 2019 2:03PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.