هەواڵ
یه‌كێتی له‌كه‌ركوك وه‌ڵامی بزوتنه‌وه‌ ده‌داته‌وه‌
یه‌كێتی وه‌ڵامی لێدوانی به‌رپرسێكی بزوتنه‌وه‌ی له‌باره‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌داته‌وه‌ و جێگری لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت"بزوتنه‌وه‌ بێویژدانی ده‌كات" و ده‌شڵێت: پارتی ناتوانێت داوای پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بكات.

له‌وه‌ڵامی‌ لێدوانێكی‌ حه‌سه‌ن شێخانی‌ به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ كه‌ركوكی‌ بزوتنه‌وه‌، یاسین عیزه‌دین جێگری لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی به‌SNNی ڕاگه‌یاند:بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بێویژدانی ده‌كات، باسی ئه‌وه‌بكات پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك پشكی‌ پارتی بێت، چونكه‌ هیچ كاتێك پارتی خێری به‌كه‌س نه‌داوه‌ ئێستا خێره‌، خێر له‌یه‌كێتی وه‌ربگرێت.

وتیشی: پارتی كه‌ركوكی جێهێشتوه‌ و پێدانی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكیش به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنه‌و ئه‌و حه‌قه‌ش بۆ یه‌كێتی نیشتیمانییه‌، چونكه‌ یه‌كێتی زۆرترین ده‌نگی كوردی له‌و پارێزگایه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌ پارتی ناتوانێت چاره‌كێكی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی بهێنێت.

جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی جه‌ختیشیكرده‌وه‌،"چۆن یه‌كێتی به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن ناتوانێت داوای پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت بكات، به‌هه‌مان شێوه‌ش پارتی ناتوانێت داوای پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بكات، چونكه‌ دواجار وه‌رگرتنی پۆست به‌پێی ڕێژه‌ی ده‌نگدانه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان".


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 مانگ پێشتر - Jun 17 2019 2:21PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.