هەواڵ
خوێندنی ماستەر دەستپێدەكاتەوە
وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، دەستپێكردنەوەی خوێندنی ماستەر لە زانكۆكانی هەرێم رادەگەیەنێت، روونكردنەوەش لەبارەی ئەو فەرمابنەرانە دەدات كە خوازیاری خوێندنی باڵان لە دەرەوەی وڵات.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێ،دنی باڵا، كە وێنەیەكی بۆ SNN نێردراوە، د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا، لەمیانەی سەرپەرشتیكردنی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت، كە ئەمڕۆ 17ی 6ی 2019، لە قەزای دۆكان بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: لە كۆتایی ئەمساڵ بەپێی مەرج و ڕێنمایی تازە، دەستپێكردنەوەی خوێندنی ماستەر لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە، بەتایبەت بۆ ئەو بەش و پسپۆڕییانەی پێویستی هەنوكەیی بازاڕی كاری كوردستانن.

لە راگەیاندراوەكە ئاماژەی بەوەكراوە كە لە كۆبونەوەكەدا، تاوتوێی پلانی زانكۆكان بۆ خوێندنی باڵا ماستەر/ دكتۆرا لە دەرەوەی وڵات و پێویستی ماستەرو دكتۆرا لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كرا، بۆ ئەوەش د.یوسف گۆران وتی: بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆر داواكاری بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵات هەیە، بۆیە دەبێت لێرە بەدواوە بەپێی پلان و پێویستی زانكۆكان، مامۆستا و فەرمانبەران بۆ خوێندن ڕەوانەی دەرەوە بكرێن.

بەوتەی وەزیری خوێندنی باڵا، هەر كۆلێژ و بەشێك، پلانی خۆی بەپێی پێویستی بۆ وەزارەت بەرزدەكاتەوە، لە وەزارەتیش لەسەر بنەمای ئەو پلانە ڕەزامەندی دەدرێت، ئاشكراشیكرد بۆ ئەو خوازیارانەی لە وەزارەتەكانی دیكە فەرمانبەرن، داوامان كردووە وەزارەتەكان پلانەكانیان بۆ وەزارەتی پلاندان ڕەوانە بكەن، تا دواتر بەپێی پلان و پێویستی پسپۆڕییەكانی وەزارەتەكان، مۆڵەت بدرێ بەخوازیارانی خوێندنی باڵا بۆ‌ دەرەوەی وڵات.


SNN:

بەشی هەواڵ

 مانگ پێشتر - Jun 17 2019 4:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.