هەواڵ
سیناریۆی رێكنەكەوتنی هەولێر و بەغدا ئاشكرادەكرێت
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەیەوێت لەڕێگەی توركیاوە فشارەكانی لەسەر هەرێم زیادبكات بۆئەوەی نەوتەكەی رادەست بكات، ئەندامێكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكانیش مەترسی و سیناریۆكانی رێكنەكەوتنی هەولێر و بەغدا ئاشكرادەكات و راشیدەگەیەنێت"عیراق جەنگی ئابووری و یاسایی دژی هەرێم دەستپێدەكات".

د.شێركۆ جەودەت ئەندامی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی كوردستان، بەSNNی راگەیاند: عیراق دەیەوێت بەشێوەی سیاسی و بەڕێكەوتن پرسی نەوت لەگەڵ هەرێمی كوردستان چارەسەر بكات، ئەگەرنا ئەوە بەغدا هەوڵ دەدات ئەو سكاڵا یاساییەی كە لەسەردەمی نوری مالكی دژی توركیا تۆماركراوەو داوای 26 ملیار دۆلار دەكەن، زیندو دەكەنەوە.

وتیشی:"چاوەڕێی رێكەوتنی سیاسی لەنێوان كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم و بەغدا دەكرێت، بەپێچەوانەوە حكومەتی عیراق دەتوانێت فشار لەسەر هەرێمی كوردستان و توركیا بكات و زۆرپرس لە بەرژەوەندی خۆی یەكلایی بكاتەوە".

ئەو ئەندامەی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان مەترسییەكانی رێكەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی نەوتەوە ئاشكرادەكات و رایدەگەیەنێت،"لەئەمساڵدا كێشەی نەوت لەنێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر نەكرێت، ئەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبودجەی ساڵی 2020دا شایستە داراییەكانی هەرێم دەبڕێت و جەنگی ئابووری و یاسایی دژی هەرێم دەستپێدەكات".

ئەوەشی ئاشكراكرد، یەكێكی دیكە لە سیناریۆكان ئەوەیە بەغدا فشارەكانی لەسەر توركیا چڕبكاتەوە، بۆئەوەی نەوتی فرۆشراوی هەرێم بەخاكی وڵاتەكەی تێنەپەڕێت.


SNN:

ئەركان جەبار

 مانگ پێشتر - Jun 17 2019 4:54PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.