هەواڵ
پەروەردە دواین قسە لەسەر قەرەبووكردنەوەی خوێندكارانی پۆلی (12) دەكات
وەزارەتی پەروەردە روونكردنەوە لەبارەی قەرەبووكردنەوەی خوێندكارانی پۆلی (12)ی ئامادەیی دەدات و بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكانیش رایدەگەیەنێت: بەپێی قسەی ئەو لیژنەیەی واژۆیان لەسەر پرسیارەكان كردووە، هەڵەی زانستی نییە كە كاریگەری لەسەر چارەنووسی خوێندكار بكات لەهیچ مادەیەكدا.

كەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكان لەوەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، بە SNNی راگەیاند: ئەوەی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە راگەیەنراوە سەبارەت بەقەرەبووكردنەوەی خوێندكارانی قۆناغی (12)ی ئامادەیی، هەر ئەوەیەو زیاتر نییە.

وتیشی: "لیژنەیەك كە نوێنەری سەرجەم پەروەردەكانی تێدایە، هاتوون و واژۆیان لەسەر پرسیارەكان و وەڵامەكان كردووەو ئاماژەیان بەوەكردووە كە هەڵەی زانستی نییە كاریگەری لەسەر چارەنووسی خوێندكار بكات لەهەموو مادەكانداو هیچ كێشەی تێدا نییە".

راشیگەیاند: ناكرێت قسەی مامۆستایەك لەبارەی هەڵەی تاقیكردنەوەكان كە خۆی مامەلزەمەی هەیە بەهەند وەربگیرێت، یان خوێندكارێك خۆی هەڵەی كردووەو بەسەر پەروەردەدا بشكێتەوە.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Jun 17 2019 8:12PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.