هەواڵ
كۆمسیۆن داوایەكی بەپەلە ئاراستەی پەرلەمان دەكات.. ڕۆژی هەڵبژاردن یەكلادەكرێتەوە
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئامادەیی خۆی نیشاندەدات لەمانگی 4ی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجامبدات، بەرپرسێكی كۆمسیۆنیش ڕایدەگەیەنێت: بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەت، ڕۆژی هەڵبژاردن دیاریدەكەین.

ڕزگار حاجی حەمە، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: لەدوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆمان 17ی 6ی 2019، نوسراوێكمان ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران كردووەو تێیدا ئەوەمانخستۆتەڕوو كە ئەگەر تا 1ی 7ی ئەمساڵ یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەمواربكەنەوە، دەتوانین لەمانگی 4ی 2020 پرۆسەكە ئەنجام بدەین، كۆمەڵێك پێشنیازی هونەریشمان پێشكەشكردووە.

ئەو بەپرسەی كۆمسیۆن ڕەتیكردەوە هیچ وادەیەكیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دیاریكردبێت و ئاشكراشیكرد: ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆن، ڕۆژەكە دیاری دەكەن.

سەبارەت بەشێوازی بەڕێوەبردنی پرۆسەكەش، ڕزگار حاجی حەمە ڕایگەیاند: هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، بەڵام سەرجەم ناوچە دابڕێندراوەكان دەگرێتەوەو بەشدار دەبن لەپرۆسەكەدا، ئێمەش بۆ زیاتر جێبەجێكردنی كارەكانمان، پشت بەو یاسایە دەبەستین كە لەئەنجومەنی نوێنەرانەوە بۆمان ڕەوانە دەكرێت.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Jun 17 2019 8:48PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.