هەواڵ
پەرلەمان لەم وەرزەدا تەنها یەك پرۆژەی دەرچواندوە
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان ڕەخنە لە ئەدای سەرۆكایەتی پەرلەمان لەوەرزی یەكەمی یاسادانان دەگرێت و ئەندامێكی لیژنەكەش ڕایدەگەیەنێت، لەوەرزی یەكەمی یاساداناندا تەنها یەك پڕۆژە یاسا دەرچوە و لەچەند هەفتەی داهاتوودا دوو مانگ پەرلەمان پشوو وەردەگرێت.

كاوە عەبدولقادر ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند:فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كوردستان، لەوەرزی پێشنیازی پڕۆژە یاسا كەمانگی 10 بوو، پێشنیازی دەیان ڕەشنوسی پڕۆژە یاسایان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد.

وتیشی:لەوەرزی یەكەمی یاساداناندا تەنها پڕۆژە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم لەپەرلەمانی كوردستان دەرچوە، كەپێویست بوو ژمارەیەكی باش لەو پێشنیازانەی ڕەشنوسی پڕۆژە یاسای فراكسیۆنەكانە لەسەرۆكایەتی پەرلەمانەوە بدرایاتە لیژنەی یاسای و دواتر خوێندنەوەی بۆبكرایە لەپەرلەمانی كوردستان.

ئەندامەكەی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، پشووی هاوینەی وەرزی یەكەمی یاسادانان دوو مانگ دەخایەنێت، واتە لە1ی7 تاوەكو 1ی9 درێژەی دەبێت.


SNN:

خێڵان ڕەئوف

 مانگ پێشتر - Jun 17 2019 9:08PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.