هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌
له‌مانگی داهاتووه‌وه‌ هه‌ر ماڵێك پێوه‌ری ئاوی نه‌به‌ستبێت، بۆ هه‌ر دوو مانگێك جارێك بڕی 100 هه‌زار دینار پاره‌ی ئاوی لێوه‌رده‌گیرێت، به‌رپرسێكی فه‌رمانگه‌ی ئاوی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی گومانیان له‌ پێوه‌ره‌كه‌ هه‌یه‌و پێیان وایه‌ پاره‌ی زۆریان بۆ دێته‌وه‌، ده‌توانن سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی بكه‌ن.

ئامانج جه‌لال، لێپرسراوی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی، به‌ SNNی راگه‌یاند: له‌ 1ی 7ی ئه‌مساڵه‌وه‌، هه‌ر ماڵێك پێوه‌ری ئاوی نه‌به‌ستبێت، به‌ خولێك خوێندنه‌وه‌ كه‌ بۆ دوو مانگه‌، بڕی 100 هه‌زار دینار پاره‌ی ئاوی بۆ دێته‌وه‌.

وتیشی: ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی لێیان وه‌رده‌گیرێت سزا نییه‌، به‌ڵكو وه‌كو پاره‌ی ئاو لێیان وه‌رده‌گیرێت و له‌ دوای سێ مانگیش، بڕه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت و تائێستاش زیاتر له‌ 85%ی ماڵان له‌ سلێمانی پێوه‌ری ئاویان به‌ستووه‌و ئه‌وه‌شی ماوه‌ته‌وه‌ ده‌بێت بیبه‌ستێت.

ئامانج جه‌لال راشیگه‌یاند: ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی گومانیان له‌ پێوه‌ره‌كه‌دا هه‌یه‌و پێیان وایه‌ پاره‌ی زۆریان بۆ دێته‌وه‌، ده‌توانن سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی بكه‌ن و ئامێری تایبه‌تمان هه‌یه‌و پێوه‌ره‌كه‌ی بۆ تێسده‌كه‌ینه‌وه‌و ئه‌گه‌ر هۆكارێك هه‌بێت تا بۆی چاره‌سه‌ر بكرێت.


SNN:

هه‌ورامان هاشم

 مانگ پێشتر - Jun 18 2019 8:33AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.