هەواڵ
ئه‌م حزبه‌ش خۆی یه‌كلاده‌كاته‌وه‌.. "چاوه‌ڕوانی بارزانی ده‌كه‌ین"
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر به‌شداریكردن له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به‌رپرسێكی ئه‌و حزبه‌ش ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ به‌فه‌رمی داوای به‌شداریكردنیان لێكرابێت و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "تائێستا له‌سه‌ردانیكردنی مه‌سرور بارزانی ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه‌".

عه‌بدوڵڵا وه‌رتی، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: تا ئێستا پارتی به‌فه‌رمی سه‌ردانی نه‌كردوین و ئاگاداریشی نه‌كردوینه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌ردانمان ده‌كات بۆئه‌وه‌ی به‌شداری له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ین.

وتیشی:" كاتێك شتێكی فه‌رمیمان پێنه‌گه‌یشتبێت، ناتوانین باس له‌هیچ پۆست و پله‌یه‌ك له‌حكومه‌ت بكه‌ین، هه‌ركاتێك شتێكی فه‌رمیمان به‌ده‌ست گه‌یشت، ئه‌وكات داواكاری خۆمان ده‌خه‌ینه‌ڕوو".

عه‌بدوڵڵا وه‌رتی ره‌تیشیكرده‌وه‌ پارتی به‌ڵێمی پێدانی پۆستی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م پێدابن، راشیگه‌یاند: چاوه‌ڕوانی مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌ین هه‌ركاتێك سه‌ردانی كردین، ئه‌وكات قسه‌ی خۆمان له‌سه‌ر به‌شداریكردن له‌ حكومه‌ت ده‌بێت".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Jun 18 2019 8:45AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.