هەواڵ
وه‌زاره‌تی‌ دارایی له‌باره‌ی‌ پێدانی‌ موچه‌ له‌كابینه‌ی‌ نوێ زانیاری ئاشكراده‌كات
وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ هه‌رێم له‌كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌تدا پلانێكی‌ نوێ بۆكۆكردنه‌وه‌ی‌ داهات په‌یڕه‌وده‌كات و به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌كه‌وێته‌ دوای‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ و ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو هه‌نگاوه‌كه‌ش كاریگه‌ری ئه‌رێنی‌ ده‌بێت له‌پێدانی‌ موچه‌ له‌كاتی‌ خۆی و له‌هه‌ر 30 ڕۆژ جارێكدا.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ به‌SNNدراون، وه‌كو وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم چه‌ند رێوشوێن و پلانێكی‌ نوێ ئاماده‌كراوه‌ كه‌ بۆكۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌كه‌وێته‌ كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌.

باسله‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و هه‌نگاو و پلانانه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌ بۆ شێوازی گۆڕانكاری له‌كۆكردنه‌وه‌ی‌ داهاته‌كان له‌ئێستادا حكومه‌ت كار به‌رێكه‌ره‌ ناتوانێت بكات، به‌ڵام هه‌ركات كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌ت پێكهێنرا ده‌توانرێت كاری جددی له‌سه‌ر بكرێت.

له‌زانیارییه‌كانی‌ SNNدا ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌و رێوشوێنانه‌ی‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌گیرێته‌به‌ر بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی‌ داهاته‌كان بۆ خه‌زێنه‌ی‌ ده‌وڵه‌ت كاریگه‌ری ئه‌رێنی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر دابینكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگانه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران كه‌ بتوانرێت به‌جۆرێك هه‌نگاوبنرێت و هه‌ر30ڕۆژ جارێك و مانگانه‌ له‌كاتی‌ خۆیدا دابه‌ش بكرێت.


SNN:

سامان به‌ختیار

  2 مانگ پێشتر - Jun 18 2019 9:07AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.