هەواڵ
ئاگاداریه‌ك بۆ هاوڵاتیان.. ئه‌م بۆنانه‌ زیانبه‌خش و جێگه‌ی مه‌ترسین
لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی پارێزگای سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێكی زۆر له‌(بۆن) ده‌گرێت و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ماوه‌ی به‌كارهێنانی به‌سه‌رده‌چێت و ده‌بنه‌ مادده‌یه‌كی زیانبه‌خش و مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن"، داواشده‌كات، " هاوڵاتیان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌ خۆیان به‌دور بگرن له‌به‌كارهێنانیان".

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی پارێزگای سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ SNN نێردراوه‌، له‌كۆگایه‌كی شاری سلێمانی‌ ده‌ست به‌سه‌ر (36) كارتۆن بۆنی خانمان و پیاواندا گیراوه‌ كه‌ ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌ر چووه‌و به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی شیاوی به‌كارهێنان نین.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، "ئه‌و بۆنانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌ی قائیمقامیه‌ته‌وه‌‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ چوار جۆرن له‌وانه‌ش( (MAJIX – EXPOSE – ALEDA - 212 ) كه‌ خاوه‌نی كۆگای (KG) به‌نیازبووه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیانی شاری سلێمانیدا ساخی بكاته‌وه‌.

هۆشداریشی له‌به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره‌ بۆنانه‌داوه‌و ئه‌وه‌یخستۆته‌ڕوو، "به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان ئه‌و كاڵایانه‌ ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رده‌چێت، ده‌بنه‌ مادده‌یه‌كی زیان به‌خش و مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات، بۆیه‌ هه‌میشه‌ هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ خۆیان به‌دور بگرن له‌ به‌كارهێنانیان، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانیش و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ ته‌واوی ئه‌و بۆنانه‌ی ده‌سی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Jun 18 2019 9:28AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.