هەواڵ
سبه‌ینێ‌ موچه‌ی‌ ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ دابه‌شده‌كرێت
وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ خشته‌ی‌ موچه‌ی‌ سبه‌ینێ‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ ئاشكراكردو سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ناوی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ ئاشكراده‌كات و جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "تاوه‌كو 23ی‌ ئه‌م مانگه‌ كۆتایی به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ سێ‌ ده‌هێنرێت".

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ SNN له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتوه‌، سبه‌ینێ‌ چوارشه‌ممه‌ 19ی‌ 6ی‌ 2019 موچه‌ی‌ پێنج وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌ده‌سته‌كان دابه‌شده‌كرێت.

به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ دارایی، ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی‌ موچه‌یان پێده‌درێت بریتین له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ (شاره‌وانی‌، كاره‌با، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، پلاندانان، كشتوكاڵ)و هاوكات (دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی، مافی‌ مرۆڤ، ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی‌، ژینگه‌، ناوچه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم، ده‌زگای‌ مین و كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی‌ له‌هه‌رێم) موچه‌یان پێده‌درێت".


SNN:

شادان حەسەن

 مانگ پێشتر - Jun 18 2019 12:01PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.