هەواڵ
زانیاریه‌كی‌ گرنگ ئاشكراده‌كرێت..هیچ ئیمتیازاتێك په‌رله‌مانتاران ناگرێته‌وه‌
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر پێدانی ئیمتیازات و خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتاران هاته‌ده‌نگ و ڕه‌تیشیده‌كاته‌وه‌، هیچ ئیمتیازاتێكی خانه‌نشینی بدرێته‌ په‌رله‌مانتاران، ئاشكراشیده‌كات، "یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو جێبه‌جێده‌كرێت".

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌ ئه‌وه‌یخستۆته‌ڕوو، "ژماره‌یه‌ك ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و پێگه‌ی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویانكردۆته‌وه‌، گوایه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگیداوه‌ له‌سه‌ر پێدانی ئیمتیازات به‌و ئه‌ندامانه‌ی كه‌ گۆڕاون، به‌ڵام یاسای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پێكهاته‌كانی ژماره‌ (13) بۆ ساڵی 2018 كاری پێده‌كرێت و باری یاسایی په‌رله‌مانتاران ڕێكده‌خات".

ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، " ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی گۆڕدراون به‌گوێره‌ی‌ ماده‌ی (52)ی ده‌ستور بوه‌، له‌دادگای باڵای فیدڕاڵی، جه‌ختیشده‌كه‌ینه‌وه‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه‌ ده‌ركراون هیچ بارگرانییه‌كی دارایی ناخاته‌ سه‌ر ئه‌نجومه‌ن".

حه‌لبوسی له‌باره‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارانیش ڕایگه‌یاندوه‌، "هیچ ئیمتیازاتێكی خانه‌نشینی نادرێته‌ په‌رله‌مانتارانی خولی ئێستا یان خوله‌كانی پێشوو به‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كانیشیه‌وه‌، یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو جێبه‌جیده‌كرێت و ئه‌و یاسایه‌ میكانیزمی خانه‌نشینی ڕێكده‌خات و به‌سه‌ر سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تیشدا جێبه‌جێده‌كرێت".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Jun 18 2019 12:39PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.