هەواڵ
كوڕی سەركردەیەكی گەورە كۆچی دوایی كرد
كوڕی شەهیدی سەركردە جەبار فەرمان لەتاراوگە كۆچی دوایی كردو بافڵ تاڵەبانیش پەیامی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەو كەسوكاری كۆچكردوو دەكات.

ئەمڕۆ 18ی 6ی 2019، ڕەوەند كوڕی سەركردەی نەمر جەبار فەرمان لەتاراوگە بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی كرد.

لەوبارەیەشەوە بافڵ تاڵەبانی پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو كردو ڕایگەیاندوە، "كۆچی ناوەختی جوانەمەرگ ، كاك ڕەوەند كوڕە تاقانەكەی سەركردەی نەمر كاك جەبار فەرمان ، لەهەڕەتی لاوێتی، لە ناخەوە نیگەرانی كردم".

 

دەقی بروسكەی سەرەخۆشی بافڵ تاڵەبانی..

خوشكی گەورەو بەڕێزمان خاتوو ( سەبیحە خان ) هاوخەبات و هاوسەری  سەركردەی نەمر كاك جەبار فەرمان

 

‎بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ، هەواڵی كۆچی دوایی ،كاكە ( رەوەند جەبار فەرمان ) مان پێگەیشت  ، بەم بۆنە خەمناكەوە  ، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ،  ئاڕاستەی كەسوكارو بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەین  ، هاوبەشی خەم و پەژارەتانین

 

كۆچی ناواختەی جوانەمەرگ، كاك ڕەوەند كوڕە تاقانەكەی سەركردەی نەمر كاك جەبار فەرمان، لەهەڕەتی لاوێتی، لە ناخەوە، نیگەرانی كردم.

سڵاو لەڕوحی پاكی، سەركردەی نەمر كاك جەبار فەرمان و شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان.

لەپەروەردگاریشمان داوایە كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرینی شادبكات، ئارامی و سەبوریش بەهەمولایەكمان ببەخشێت.

 

براتان

بافڵ تاڵەبانی


SNN:

بەشی هەواڵ

 مانگ پێشتر - Jun 18 2019 3:01PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.