هەواڵ
ڕونكردنەوەیەكی بەپەلە لەوەزارەتی ناوخۆوە
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ڕونكردنەوە دەدات سەبارەت بەپلەبەرزكردنەوەی پۆلیس بەتایبەت ئەو پۆلیسانەی لەساڵی 2016 مەشق و ڕاهێنانیان پێكراوە، سەرچاوەیەكی باڵای وەزارەتی ناوخۆش جەختدەكاتەوە، "لەداهاتویەكی نزیكدا پلە بەرزكردنەوەیان بۆ دەكرێت و چارەنوسیان یەكلادەكرێتەوە".

ساڵی 2016 نزیكەی دوو هەزار پۆلیسی میلاكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم كە پلەكانیان ڕەئیس عورەفا بوو مەشق و ڕاهێنانیان پێكراوە بۆ ئەوەی  بكرێن ببنە ڕێگەپێدراو (مفەوەز)، بەڵام لەكۆی ئەو ژمارەیە تەنها بەشێكی كەمیان دوای گەڕانەوەی بڕوانامەكانیان دەرماڵەیان بۆ بەستراوە.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لەوەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئەوەی بۆ SNN ڕونكردەوە، "گفتوگۆی جدی لەبارەی یەكلاكردنەوەی چارەنوسی ئەو پۆلیسانە كراوەو حكومەت بڕیاریداوە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێ، چارەنوسیان یەكلابكاتەوەو پلە بەرزكردنەوەكەیان بۆ بكات".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، كارئاسانی زۆر بۆ ئەو پۆلیسانە كراوە بۆ ئەوەی لەداهاتودا پلەكانیان بكرێت بەڕێگەپێدراوی هەشت (مفەوەز)، بەڵام ئەم پرسە بۆ دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و گۆڕانكاریەكان لەپۆستە وزاریەكان دواخراوە".


SNN:

شادان حەسەن

 مانگ پێشتر - Jun 18 2019 3:24PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.