هەواڵ
یەكێتی: سورین لەسەر جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنەی داومانە
یەكێتی بەرنامەی كاركردنی خۆی بۆ چوار ساڵی ئایندە ئاشكرادەكات و ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیش رایدەگەیەنێت"سورین لەسەر جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنەی بەجەماوەری خۆمان و خەڵكی كوردستانمانداوە و بۆ ئایندە كاری لەسەر دەكەین".

نەسروڵڵا سورچی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەSNNی راگەیاند"یەكێتی بۆ كابینەی نوێی حكومەت هەر لە كاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكەدا بەرنامەكەی راگەیاند و وردەكاری خستەڕوو، لەچوارچێوەی ئەو بەرنامە و ئامانجەش خەڵك دەنگی پێداوین و بۆیە بەووردی كاری لەسەر دەكەین".

وتیشی:"پرۆژەی یەكێتی بۆ چوار ساڵی داهاتوو كاركردن دەبێت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكەی كە خۆی لەدورشمەكانی(ئارامی، هەلی كار، خزمەت)دەبینێتەوە، سورین لەسەر جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنەی بەجەماوەری خۆمان و خەڵكی كوردستانمانداوە و بۆ ئایندە كاری لەسەر دەكەین".

ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵی جددی دەدەن بۆ دۆزینەوەی هەلی كار و دامەزراندنی گەنجان و دەرچوان لەبوارە جیاوازەكاندا، لەگەڵ دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان و چارەسەركردنی كێشەكانی هاوڵاتیان، واتە لەهەموو سێكتەرەكاندا یەكێتی كار دەكات و هەوڵدەدات خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك بكات و نوێنەرەكانیشی لەحكومەت لەمڕووەوە كاری پێویست و جددی دەكەن.


SNN:

شادان حەسەن

 مانگ پێشتر - Jun 18 2019 5:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.