هەواڵ
دوا بڕیاری كۆمەڵ لەبارەی حكومەتەوە بڵاوكرایەوە
كۆمەڵی ئیسلامی سەردانی یەكگرتوو دەكات و ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیش رایدەگەیەنێت"بەشداری كابینەی نوێی حكومەت ناكەن" و دەشڵێت: پەیوەندیی و كاری پێكەوەیمان لەگەڵ یەكگرتوو بەردەوام دەبێت.

دوای كۆتاییهاتنی كۆبونەوەكەش، سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری یەكگرتوی ئیسلامی رایگەیاند، لەكۆبونەوەمان لەگەڵ برایانی كۆمەڵ تەئكیدمان لە كاری پێكەوەیی و هاوبەش كردوەوە بارودۆخی ناوچەكەش دەخوازێت هەماهەنگی زیاتربین و ئێمە پێشتر پەیوەندیی دوو قۆڵی و كاری سیاسیمان هەبوەو بەرپرسانەش مامەڵەمان كردووە.

لای خۆشیەوە، عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند:هەر ئەمڕۆش سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانمان كردووە بە مەبەستی راگۆرینەوە لەسەر چەند پرسێكی گرنگ و چارەنوسساز و پەیوەست بە هەرێم كوردستان و عیراق و ناوچەكە، بۆیە پێیویست بەوەدەكات كاری پێكەوەیی زیاتر ئەنجام بدەین.

رونیشیكردەوە،"وەكو كۆمەڵی ئیسلامی بڕیارمانداوە كە بەشداری كابینەی حكومەت نەكەین و بۆیە ئێمە هەرلەسەرەتاشەوە وتومانە كە رەنگەبۆمان نەگونجێت بەشداری كابینەی حكومەتی نۆیەم بكەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەهەموو شێوەیەك هاوكار و هەماهەنگی حكومەت دەبین لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیاندا". 

 


SNN:

سۆران سەعید

 مانگ پێشتر - Jun 18 2019 6:16PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.