هەواڵ
یەكێتی ئامادەیی دەربڕی و هەڕەشەی هەڵویست وەرگرتنیش دەكات
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رونكردنەوە لەبارەی ئەو وادەیە دەدات كە لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە بۆ تەواوكردنی كابینە وزارییەكە دانراوە و پەرلەمانتارێكی ئەو حزبەش لەبەغدا دەڵێت"لەوادەی خۆیدا یەكێتی ناوی كاندیدەكە پێشكەشدەكات" و ڕاشیدەگەیەنێت، ئەگەر كاندیدەكەی ئێمە نەخرێتە لیستی ناوی كاندیدەكانەوە هەڵویستمان دەبێت.

د.بەختیار شاوەیس پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەران بەSNN ڕاگەیاند، عادل عەبدولمەهدی ماوەی یەك هەفتەی لەبەردەم لایەنە سیاسییەكاندا داناوە كەناوی كاندیدەكان پێشكەش بكەن، بەمەبەستی تەواوكردنی كابینەی حكومەتەكەی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، وەكو یەكێتی ئامادەن لەو وادەیەی كە هەیە ناوی كاندیدەكەیان پێشكەشی سەرۆك وەزیران بكەن و وتیشی: ئێمە رێكەوتنێكمان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هەیە سەبارەت  بەپرسەكانی كەركوك، بەغدا و هەرێم بۆیە پۆستی وەزارەتی داد پشكی یەكێتیە لە كابینەی حكومەتی عیراقدا.

راشیگەیاند: ئەگەر ناوی كاندیدەكەمان لە لیستی ئەو ناوانە نەبێت كە دەهێنرێتە پەرلەمانی عیراق و متمانەی پێدەدرێت ئەوە دەنگی پێنادەین و هەڵویستیش وەردەگرین، بۆیە گرفت ناوی كاندیدەكە نییە و لەكاتی پێویستدا ئەو پرسە یەكلادەكرێتەوە.


SNN:

سامان بەختیار

 مانگ پێشتر - Jun 18 2019 6:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.