هەواڵ
ماوەی دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران ئاشكرادەكرێت
پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لەهەرێمی كوردستان بەردەوامە، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمیش رایدەگەیەنێت: وابڕیارە دوو هەفتە لەدوای وەرگرتنی گەنم، پارەی جوتیاران دابەشبكرێت، بەڵام لەهەرێم دوادەكەوێت و لەنێوان(دوو هەفتە بۆ مانگێك) پارەكە دابەشدەكرێت.

نەوزاد ئەدهەم بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بەSNNی راگەیاند: كەمكردنەوەی رێژەی وەرگرتنی گەنم لەهەرێمی كوردستان تەنیا لەیەك ناوچە نەبووە، بەڵكو لەهەموو ناوچەكان كەمكراوەتەوە، ئەمەش لەبەرئەوەی خەمڵاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ ناواقعی بووەو دوو ملیۆن و 200هەزار تۆنی نوسیوە، بۆیە وەڵامەكەی بەغداش ناواقعی بووە.

وتیشی:"ئەمساڵ 340هەزار تۆن گەنم وەردەگیرێت، كە بەنووسراوی رێباز حەملان وەزیری كشتوكاڵ بەوەكالەت بەمشێوەیە دابەشكراوە، هەولێر 100هەزار تۆن، دهۆك 112هەزار تۆن، سلێمانی 80هەزار تۆن، هەڵەبجە 20هەزار تۆن، گەرمیان 28هەزار تۆن وەردەگیرێت".

راشیگەیاند: هەموو سایلۆكان كراوەن و بەپێی ناوچەكان كاتی وەرگرتن دیاریكراوە، لەهەمان كاتیشدا جوتیاران دەتوانن گەنمە زیادەكەیان لەبازاڕدا بفرۆشنەوە.

بەپێی بودجەی عیراق، هەرێمی كوردستان 192 ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە بۆ گەنمی ئەمساڵ، نەوزاد ئەدهەم دەڵێت:"بڕیارە دوو هەفتە دوای وەرگرتنی گەنم، پارەی جوتیاران دابەشبكرێت، بەڵام لەهەرێمی كوردستان بەهۆی رێكاری بانكەوە دوادەكەوێت و لەنێوان (دوو هەفتە بۆ مانگێك) پارەكە دابەشدەكرێت".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Jun 18 2019 7:32PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.