هەواڵ
پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ه‌وه‌
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، بۆ گیان له‌ده‌ستدانی‌ ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان،  پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كات
 كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەڕێزان خانەوادەی هەڤاڵ جەبار فەرمان

خوشكی ئازیزم سەبیحەخان

بە ‌داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە،‌ هەواڵی كۆچی دوایی (ڕەوەند)ی جوانەمەرگمان پێگەیشت، بەم بۆنە غەمناكەوە لەناخەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و هاوبەشی غەم و پەژارەتانین.

لەدەستدانی جوانەمەرگ كە لەبنەماڵەیەكی خەباتگێر و تێكۆشەرە و یادگاری سەركردەی نەمر(جەبار فەرمان‌)ە، كۆست و غەمێكی قووڵە بۆ هەمووان و جێگەی ئەسەفە. 

لە پەروەردگارمان داوایە‌ ئۆقرەیی و دڵنەواییش بەخانەوادە و هاوڕێیانی و هەموولایەك ببەخشێت، دوایین ناخۆشیی و دڵ تەنگیتان بێت، گیانی ڕەوەندی ئازیزیش بە بەهەشتیی بەرینی شاد بكات.

ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیـە راجــعــون

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد


SNN:

به‌شی هه‌واڵ

 مانگ پێشتر - Jun 18 2019 9:14PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.