هەواڵ
هەرێم دوو بژاردەكە رەتدەكاتەوە
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رەتیدەكاتەوە حكومەتی هەرێم بەوە رازی بێت كە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەڕێگەی ئەنجومەنی پارێزگاكانەوە یان كارتی زیرەك دابەشبكرێت و جێگری سەرۆكی لیژنەكەش رایدەگەیەنێت"لەسەردەمی حكومەتەكەی حەیدەر عەبادیش هەوڵدرا كە ئەو بژاردانە جێبەجێ بكرێت، بەڵام سەركەوتوو نەبون".

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی عیراق دوو بژاردە لەبارەی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە دەخاتە بەردەم حكومەتی عیراق كە یەكەمیان بریتییە لە دروستكردنی (كارتی زیرەك) بۆ فەرمانبەرانی هەرێم و دووەمیشان ناردنی موچە بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان و دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا.

لەوبارەیەوە، هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان، بەSNNی راگەیاند: ئەگەر بەغدا یەكێك لەو دوو بژاردەیە جێبەجێبكات، وەك ئەوە وایە كە ئیدارەی هەرێمی كوردستان هەڵوەشێتەوەو رادەستی بەغدا بكرێت، كە بەهیچ شێوەیەك ئەو هەوڵە نەسەردەگرێت و نە قبوڵیش دەكرێت.

وتیشی:"هەرێمی كوردستان قەوارەیەكی سیاسییەو لە دەستووری عیراقیشدا ئاماژەی بۆكراوەو خاوەنی حكومەتی خۆیەتی و وەزارەتی دارایی هەیە كە كاروبارە داراییەكان رێكدەخات، بۆیە پێویستی بەو دوو بژاردەیە نییە".

ئاشكراشیكرد، لەسەردەمی حكومەتەكەی حەیدەر عەبادیش هەوڵدرا كە ئەو بژاردانە جێبەجێ بكرێت، بەڵام سەركەوتوو نەبون.

لەبارەی پاساوی پەرلەمانتارانی عەرەب لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بەوەی حكومەتی هەرێم دوو موچەی فەرمانبەرانی دابەشنەكردوە، ئەو پەرلەمانتارەی پارتی روونیكردەوە، وەزارەتی دارایی هەرێم روونكردنەوەی لەسەر ئەو پرسە داوەو هیچ موچەیەكی فەرمانبەران نییە كە لە بەغداوە نێردرابێت و هەرێم دابەشنەكردبێت.


SNN:

ئەركان جەبار

 مانگ پێشتر - Jun 18 2019 10:35PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.