هەواڵ
گۆڕان هەڵسەنگاندن بۆ بەرپرسەكانی دەكات
بزوتنەوەی گۆڕان هەڵسەنگاندن بۆ بەرپرسەكانی لە حكومەتی خۆجێی سلێمانی دەكات كەماوەی زیاتر لەچوار ساڵ لەپۆستەكانیان ماون و بەرپرسی بەشی حكومەت لەژووری حكومەت ‌و پەرلەمانی بزوتنەوەكەش رایدەگەیەنێت، لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندن مامەڵەیان لەگەڵدا دەكەین.

دانا عەبدولكەریم بەرپرسی بەشی حكومەت لە ژووری حكومەت ‌و پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بەSNNی راگەیاند: ئەو كەسانەی كە لەسەر پشكی گۆڕان بۆماوەی زیاتر لەچوار ساڵ پۆستیان لە حكومەتی خۆجێی سلێمانی وەرگرتووە، مانەوە یان گۆڕینیان پەیوەستە بەبڕیاری بزوتنەوەكەوە.

وتیشی:"لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی ئەدا و كارەكانیان، بزوتنەوەی گۆڕان مامەڵە لەگەڵ بەرپرسەكانی لەحكومەتی خۆجێی سلێمانی دەكات، بەشێوەیەك هەڵسەنگاندنیان بۆدەكرێت ئەگەر كەموكورتیان هەبێت ئەوە بگۆڕدرێن و ئەگەریش كاری باشی كردوە لە شوێنی خۆیان بمێننەوە".

لەچوارچێوەی حكومەتی خۆجێی سلێمانی و هەولێر، بزوتنەوەی گۆڕان ژمارەیەك پۆستی بەڕێوەبەری گشتی و قائیمقام و بەڕێوەبەری  ناحیەی وەرگرت، بەڵام لەهەولێر و لەساڵی 2015ەوە پۆستەكانیان لێ وەرگیرایەوە.


SNN:

ئەركان جەبار

 مانگ پێشتر - Jun 18 2019 11:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.