هەواڵ
به‌بێ پێشه‌كی‌ ئۆتۆمبێل بۆ موچه‌خۆران دابین ده‌كرێت..ورده‌كاریی بزانه‌
یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ دابینكردنی‌ ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان ده‌دات و به‌رپرسێكی‌ رێكخراوه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، دوێنێ كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌ كردوه‌ و ده‌شڵێت: ئۆتۆمبێله‌كان به‌بێ پێشه‌كی و به‌شێوه‌ی‌ قیست ده‌درێته‌ مامۆستایان به‌جۆرێك كه‌ زیاده‌ نه‌خرێته‌سه‌ر قیسته‌كان.

مامۆستا عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان به‌SNNی راگه‌یاند:رۆژی‌ 18ی 6ی 2019 له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ بریكاره‌كانی‌ كۆمپانیای تویۆتا كۆبوینه‌وه‌، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا  باسمان له‌هه‌نگاو و شێوازی‌ دابینكردنی‌ ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان كردوه‌ و كۆمپانیای ناوبراویش ئاماده‌یی هه‌مووجۆره‌ هاوكارییه‌كی‌ ده‌ربڕی.

ڕونیشیكرده‌وه‌، كۆمپانیاكه‌ چه‌ند سه‌رنج و تێبینیه‌كی‌ هه‌بوو ئێمه‌ش چه‌ند داواكارییه‌كه‌مان خسته‌ڕوو به‌جۆرێك كه‌ بتوانرێت له‌زووترین كاتدا هه‌نگاوه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ند مامۆستایان بخرێته‌بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
ڕاشیگه‌یاند: له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ ناوبراوه‌وه‌ ئۆتۆمبێل به‌بێ پێشه‌كی و به‌شێوه‌ی‌ قیست ده‌درێت كه‌ بۆماوه‌ی‌ سێ ساڵ مامۆستا كه‌ پاره‌كه‌ بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ و هه‌وڵده‌درێت كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بكرێت كه‌ له‌رێی بانكه‌وه‌ كه‌مترین سوود"قازانج" بخرێته‌سه‌ر قیسته‌كه‌.
به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایان باسی له‌وه‌شكرد، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كۆمپانیاكه‌ ژماره‌یه‌كی‌ كه‌م ئۆتۆمبێل ته‌رخانناكات كه‌ به‌رێژه‌ به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شی بكات، به‌ڵكو ئۆفه‌رێكی‌ كاتی‌ ده‌بێت و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كۆمپانیا له‌زووترین كاتدا وه‌ڵامیان داینه‌وه‌، ئێمه‌ش ده‌یخه‌ینه‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ته‌وه‌ و په‌سه‌ند ده‌كرێت و ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان دابینده‌كرێت.



SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Jun 19 2019 8:28AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.