هەواڵ
حکومەت پێداچونەوە بەبڕیارەکەی دەکات..بەرھەمی ناوخۆ بەشناکات
بەرزبونەوەی نرخی مریشک و ھێلکەو نەمانی لەبازاڕەکاندا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە، بەڕێوەبەری کەرەنتینەی ڤێتێرنەریش ڕایدەگەیەنێت، "حکومەت پێداچونەوە بەبڕیاری قەدەغەکردنیان دەکات، چونکە بەرھەمی خۆماڵی، پێداویستی ناوخۆ پڕناکەنەوە".

دکتۆر جەمال شوکری بەڕێوەبەری کەرەنتینەی ڤێترنەری لەھەرێمی کوردستان بەSNNی ڕاگەیاند، "ھۆکاری سەرەکی نەمانی ھێلکە لەبازاڕەکاندا بۆ بڕیارەکەی حکومەتی عیراق دەگەڕێتەوە کە ڕێگەنادات ھیچ بەروبومێکی پەلەوەریی ھاوردەبکرێت".

سەبارەت بەپڕکردنەوەی خواستی ھاوڵاتیانیش بۆ ھێلکە، د.جەمال شوکری ئاشکرایکرد، "بەڕێژەی ٦٠% پێَداویستییەکانی ناوخۆ پڕدەکاتەوە، بۆیە نرخەکەی گرانبونی بەخۆوە بینیوە، لەئێستاشدا چارەسەر بۆ گرانبونی بەرچاوی نرخی ھێلکە، پێداچونەوەیە بەبڕیارەکەدا".

وتیشی:"ھەموو کاتێک کە بڕیارێک دەدرێت ئەگەر سەرکەوتنی بەدەستنەھێناو بوە مایەی گرانبونی نرخ، پێداچونەوەی پێدادەکرێت".

سەبارەت بەنرخی مریشک و ھاوردەکردنی، بەڕێوەبەری کەرەنتینەی ڤێتێرنەری ئاشکرایکرد، "بەھەمانشێوەی ھێلکە، ڕێگە بەھاوردەکردنی نادرێت بۆئەوەی برەو بەبەرھەمی ناوخۆ بدرێت، بەڵام بەگشتی لەبەرئەوەی لەئێستادا خواستی زۆریان لەسەرە، نرخەکەشیان زۆر بەرزبۆتەوە".

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم، بڕیاریداوە ھاوردەکردنی بەروبوومی پەلەوەر لەچەند وڵاتێکی جیھان قەدەغە بکات.

بەگوێرەی ئەو لیستەی کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری بڵاویکردۆتەوە، ئەو وڵاتانەی کە قەدەغەیە بەرومی باڵندەیان لێوە ھاوردە بکرێت، ژمارەیان ٢٦ وڵاتە.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Jun 19 2019 3:25PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.