هەواڵ
به‌مشێوه‌یه‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ڕێكده‌خرێته‌وه‌..دارایی ئاشكرایده‌كات
ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ڕێكخستنه‌وه‌و دابه‌شكردنی‌ موچه‌ له‌كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌درێت، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوش له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئاشكرایده‌كات، ئه‌گه‌ر ته‌واوی‌ داهاته‌ به‌ده‌ستهاتوه‌كان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی، ده‌توانرێت دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ڕێكبخرێته‌وه‌و كۆتایی هه‌موو مانگێك موچه‌ی ئه‌و مانگه‌ بدرێته‌ موچه‌خۆران، ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانیش په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ موچه‌خۆران ده‌كات.

د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "به‌وپێیه‌ی‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌ كار به‌ڕێكه‌ره‌و پێشتر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی‌ دانراوه‌ كاری‌ له‌سه‌رده‌كات، بۆیه‌ ناتوانێت وه‌كو پێویست گۆڕانكاری ئه‌نجامبدات، تائێستاش كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌بواری‌ داراییدا وه‌كو پێویست چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "له‌ئێستا وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم ئه‌و داهاته‌ی‌ ده‌ستیده‌كه‌وێت بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ چۆن خه‌رجیده‌كات، به‌ڵام گرفته‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و داهاتانه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌و تایبه‌ته‌ به‌نه‌وت و گاز ناگاته‌ ده‌ستی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم تاوه‌كو بتوانێت دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ڕێكبخاته‌وه‌و كۆتایی هه‌موو مانگێك موچه‌ی‌ هه‌مان مانگ دابه‌شبكرێت.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌ئێستادا كابینه‌ی‌ حكومه‌ت كار به‌ڕێكه‌ره‌و هه‌ركات كابینه‌ی‌ نوێ پێكهات، ئێمه‌ وه‌كو لیژنه‌ی‌ دارایی له‌گه‌ڵ كابینه‌ی‌ حكومه‌تدا كۆبونه‌وه‌ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و شایسته‌ داراییانه‌ی‌ مافی‌ موچه‌خۆرانه‌ بۆیان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌و ئێمه‌ هه‌موو هه‌وڵێكی‌ خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ".


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Jun 20 2019 12:11PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.