هەواڵ
تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم پارە نەدراوەکان بۆ موچەخۆران دەگەڕێندرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی ڕونکردنەوە لەبارەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکی وەزارەتی دارایی ھەرێم دەدات  کە تایبەتە بەخەرجکردنی جیاوازی موچە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران، بەرپرسێکی پەروەردەش ڕایدەگەیەنێت، "تاکۆتایی ئەمساڵ سەرجەم جیاوازی موچە نەدراوەکان بۆ موچەخۆران دەگەڕێندرێتەوە"، ھاوکات زانیاری زیاتریش لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو.

ئامانج سلێمان بەڕێوەبەری ژمێریاری لەبەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژھەڵات بەSNNی ڕاگەیاند، "ڕۆژی ١ی ٤ی ٢٠١٩ ڕێنمایی ژمارە ٦ی وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێممان  بەدەستگەیشتوە کەتایبەتە بەخەرجکردنی جیاوازی موچە بۆ سەرجەم موچەخۆران".

ڕونیشیکردەوە، "ئێمەش سەرجەم دۆسێکانیان کۆدەکەینەوەو دەبێت پێداچونەوە بەسەرجەم دۆسیەی فەرمانبەراندا بکرێت کە ئەگەر ھەر موچەخۆرێک جیاوازی موچەی ھەبووە لەگەڵ موچەی مانگانەدا ئەو پارەیەشیان بۆ خەرجبکرێتەوە".

وتیشی:"ئێمە دۆسێکانیان کۆدەکەینەوە، ھەر جیاوازیەکی موچەیان ھەبوو ئامادەی دەکەین، بەڵام تائێستا ڕون نییە کە لەکام مانگەوە دەستدەکرێت بەخەرجکردنی ئەو جیاوازی موچەیە بۆ سەرجەم موچەخۆران".

بەرپرسەکەی پەروەردە تەئکیدیشیکردەوە، "چاوەرواندەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ، ئەو موچەخۆرانەی کە جیاوازی موچەیان ھەبوە، سەرجەمیان بۆ بگەڕێندرێتەوە، بەجۆرێک لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردودا ھەر جیاوازیەکی موچەیان ھەبێت تا کۆتایی ئەمساڵ بۆیان بگەڕێندرێتەوە".


SNN:

سامان بەختیار

  3 مانگ پێشتر - Jun 21 2019 3:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.