هەواڵ
شێوازی کڕین و قیستی ئۆتۆمبێل بڵاوکرایەوە
دیوانی پەرلەمانی كوردستان وردەكاری كڕینی ئۆتۆمبێل و شێوازی قیست و دانەوەی بۆ پەرلەمانتاران بڵاودەكاتەوەو بەپێی نوسراوی فەرمیش، پێشەكی 30%ی نرخی ئۆتۆمبێلەكان لەپەرلەمانتاران وەردەگیرێت.

بەگوێرەی نوسراوێكی فەرمی دیوانی پەرلەمان كە وێنەیەكی تایبەت دەست SNN كەوتووە، بەپێی گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیای تۆیۆتا كە 16 جۆری ئەو ئۆتۆمبێلە دیاریكراوەو بەرزترین نرخ (68) هەزارو (200) دۆلار كە دەكاتە شەش دەفتەرو 82 وەرەقە، نزمترین نرخیش (17) هەزارو (100) دۆلار كە دەكاتە دەفتەرێك و 71 وەرەقە دیاریكراوە، سەرجەم ئۆتۆمبێلەكانیش سفر كیلۆمەترن.

بەپێی نوسراوەكە، " بەڕێژەی (30%) پێشەكی وەردەگیرێت و ئەو (70%)یەشی دەمێنێتەوە، مانگانە لەنێوان (1605 – 388) دۆلار بەقیستی مانگانە وەردەگیرێتەوە".

هەر لەو نوسراوەدا جەختكراوەتەوە، نابێت قیستی مانگانە بەڕێژەی (30%)ی موچەی مانگانەیان زیاتر بێت، پێویستیشە فەرمانبەرێك بكاتە دەستەبەر كە موچەی بنەڕەتیەكەی كەمتر نەبێت لە (400) هەزار دینار، موڵكێك گلبداتەوە بۆ بەرژەوەندی پەرلەمانی كوردستان.

میكانیزمی وەرگرتنی ئۆتۆمبێلەكەش روونكراوەتەوەو ئەوەخراوەتەڕوو، داواكاریەكە راستەوخۆ دەدرێتە یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دیوان و لەماوەی لەرۆژی دەرچوواندنی گشتاندنی دیوان.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - Jun 21 2019 3:37PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.