هەواڵ
تەرمی منداڵێکی ٧ ساڵ دۆزرایەوە.. تاقانەی سێ خوشکە
دوای زیاتر لە ١٦ کاتژمێر لەگەڕان تەرمی منداڵێک لەرووباری کاولۆکانی سنوری قەزای رەواندز دۆزرایەوەو پۆلیسیش رایدەگەیەنێت، "لەماوەی ١٠ رۆژدا، ٤ حاڵەتی خنکان تۆمارکراوە".

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی بەرگری شارستانی سۆران کە وێنەیەکی دەست SNN کەوتوە ئەوەخراوەتەڕوو،" منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ کە تاقانەی سێ خوشکە بەناوی (محەمەد جەمال عەبدوڵڵا) کەوتە ناو روباری کاولۆکانەوە کە دانیشتوی قەزای رەواندزەو لەگەڵ ماڵەوەیان سەردانی خزمەکانیان کردوە لەو گوندە".

ھەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، تیمەکانی مەلەوانی  بەرگری شارستانی رەواندز دەستیان بەگەڕان و پشکنی کرد، بەھۆی تیژی و لێڵی ئاوەکەوە نەتوانرا تەرمەکە بدۆزرێتەوە، بەڵام دوای ١٦ کاتژمێر توانرا لەدووری پێنج کیلۆمەتر لەشوێنی رووداوەکەو لەنێوان ئاوی کاولۆکان و ئاوی بێخاڵ، تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.

لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، "لەماوەی ١٠ رۆژدا چوار روداوی خنکان لەسنوری سۆران تۆمارکراوە کە ٣ حاڵەتیان منداڵبوون".


SNN:

 3 هەفتە پێشتر - Jun 21 2019 4:16PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.