هەواڵ
خشتەیەکی نوێی موچە ئامادە دەکرێت.. موچە کەمەکان زیاد دەکرێن
بەمنزیکانە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یاسای راژەی شارستانی دەردەکات، ئەندامێکی لیژنەی داراییش رایدەگەیەنێت: بەپێی یاساکە پێویستە حکومەت بە خشتەیەکی نوێ، موچە رێکبکاتەوەو رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات.

واچاوەڕوان دەکرێت بەمنزیکانە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یاسای راژەی شارستانی پەسەند بکات، کە یاسایەکی گرنگەو پرسی موچەی فەرمانبەران، مۆڵەت و خانەنشینی لەخۆدەگرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە SNNی راگەیاند: زۆربەی گفتوگۆکان لەسەر یاسای راژەی شارستانی تەواو بووەو ئەگەری ھەیە رۆژی شەممەی داھاتوو دەنگی لەسەر بدرێت.

وتیشی:" لەیەکێک لەماددەکاندا حکومەت پابەندکراوە بەوەی خشتەیەکی نوێی موچەی فەرمانبەران دەربکات، بۆئەوەی موچە رێکبخرێت و ئەو جیاوازییەی لەنێوان موچەی وەزارەتەکاندا ھەیە نەمێنێت".

راشیگەیاند:  لەیاسای راژەی شارستانیدا باسی چۆنیەتی رێکخستنەوەی موچە نەکراوە، بەڵام دوای دەرچوونی یاساکە، چاوەڕێ دەکەین حکومەت بەیاسایەکی نوێ، خشتەی موچە رێکبخاتەوەو رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: "مەرج نییە حکومەت لەخشتەی نوێی موچەدا، موچەی ئەو وەزارەتانە کەمبکاتەوە کە موچەیان زۆرە، رەنگە ئەوانەی موچەیان کەمە، بەرزی بکاتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای رێکخستنەوەی موچە لەعیراق بەخشتەیەکی نوێ، دەکەوێتەسەر حکومەتی ھەرێم، ئایا ئەو خشتەیە پەسەند دەکات یان خشتەیەکی دیکە دەردەکات.


SNN:

شاھۆ خوارەحم

 3 هەفتە پێشتر - Jun 24 2019 8:08PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.