هەواڵ
مەرجەکان بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل بەقیست راگەیەنرا
سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست بەکارمەندەکانیان، ھەڵوێستی خۆی دەبڕی و سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکاکەش رایدەگەیەنێت: ئەگەر ئەو رێککەوتنەی نێوان یەکێتی مۆستایان و کۆمپانیایەکی ھێنانی ئۆتۆمبێل لەبەرژەوەندی مامۆستایاندا بێت، ئێمەش دەستپێدەکەین.

ھاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بە SNNی راگەیاند: پێشتر سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لەھەولێر لەگەڵ کۆمپانیاکانی ھێنانی ئۆتۆمبێل رێککەوتنیان کردبوو، بەڵام لەبەرئەوەی لەقازانجی کارمەندانی تەندروستیدا نەبوو، رێککەوتنەکەمان ھەڵوەشاندەوە.

وتیشی: "ئێستاش چاوەڕێ دەکەین بزانین ئەو رێککەوتنەی لەنێوان یەکێکی مامۆستایان و ئەو کۆمپانیایەی ھێنانی ئۆتۆمبێلدا کراوە، چەند سەرکەوتوو دەبێ و لەقازانجی مامۆستایان دەبێت".

راشیگەیاند: ئەگەر دەرکەوت سودی بۆ مامۆستایان ھەیە، ئەوا ئێمەش دەستپێدەکەین، بەڵام ئەگەر ھەر تەنیا ساغکردنەوەی ئۆتۆمبێل بێت، ئێمە حەزمان بەو شێوە رێککەوتنە نییە.


SNN:

شاھۆ خوارەحم

 3 هەفتە پێشتر - Jun 25 2019 8:47AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.