هەواڵ
نهێنییه‌ك له‌باره‌ی‌ ڕێكنه‌كه‌وتنی‌ یه‌كێتی و پارتی‌ ئاشكراده‌كرێت
سكرتێری حزبی سۆسیالیست چه‌ند نهێنییه‌ك له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی ئاشكراده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ ئه‌گه‌ر ڕێكنه‌كه‌ون ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ نه‌ك دوو ئیداره‌یی به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ده‌ست بدرێت و ده‌شڵێت: "كه‌ركوك به‌نسبه‌ت كورده‌وه‌ كۆتاییهاتووه‌".

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و پارتی ڕێكنه‌كه‌ون، ڕه‌نگه‌ كوردستان توشی كاره‌سات و ناخۆشی ببێت".

له‌باره‌ی كه‌ركوكیشه‌وه‌ له‌و دیداره‌یدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك به‌ خه‌م كه‌ركوكه‌وه‌ بوایه‌ كه‌ركوك به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای به‌سه‌ر نه‌ده‌هات، بۆیه‌ من پێم وایه‌ له‌سه‌ر كه‌ركوك و ئه‌و شتانه‌ ڕه‌نگه‌ شته‌كان تێكه‌ڵ بكرێت، ئه‌گه‌رنا من پێم وانیه‌ پارێزگارێك ئه‌وه‌نده‌ گرنگ بێت كه‌ وه‌زعی وڵاتێك یا هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر بوه‌ستێت جا له‌هه‌ر لایه‌كیان بێت."

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، كه‌ركوك ئێستا له‌ده‌ستی كورد نییه‌، هه‌تا ئه‌گه‌ر سبه‌ی پارێزگارێك یا دوو پارێزگاری كورد-یشی بۆ دابنێن كه‌ مه‌له‌فی ئه‌منی له‌ده‌ستی كورد نه‌بێت هیچمان پێناكرێت، پێم وانیه‌ هێزێكی سه‌ربازی عیراقی بێت گوێرایه‌ڵی پارێزگارێكی كورد بێت له‌كه‌ركوك،  "جارێكی تریش ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ژێر ده‌ستی كورد-یش، كه‌ركوك كۆتایی هاتووه‌"

ڕه‌تیشیده‌كاته‌وه‌، پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌ركوك و ده‌ڵێـ: "كورد ده‌بێت جارێكی تر به‌ دوربین له‌ قه‌ره‌هه‌نجیر و به‌رزاییه‌كانی پشت دوبزه‌وه‌ سه‌یری ئه‌و ڕووداوانه‌ بكات".

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئاشكراشیده‌كات، " ڕێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌ 70%ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌ڵام ڕێكنه‌كه‌وتنیان له‌ 70%ی كێشه‌كان زیاد ده‌كات چونكه‌ هه‌ردولایان هێزیان هه‌یه‌، ئێستا ده‌نگێكی ناسازیش هه‌یه‌ له‌كوردستان كه‌ باس له‌ دوو ئیداره‌یی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ ڕوبدات نه‌ك دوو ئیداره‌یی به‌ڵكو كورد ئه‌وه‌شی هه‌یه‌تی له‌ده‌ستی ده‌دا."


SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - Jun 25 2019 9:07AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.