هەواڵ
پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تبارێكی مه‌ترسیداری ڕاگه‌یاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی ڕاگه‌یاندو ئاشكراشیده‌كات، "تاوانی جۆراوجۆری ئه‌نجامداوه‌و چه‌ندین فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه‌".

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ SNN نێردراوه‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ بازیانی‌ سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ چه‌ندین فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌بووه‌.

ئه‌وه‌شی ڕوونكردۆته‌وه‌، "تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی‌ (ع، م، ع)و له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی‌ ناو شار له‌وانه‌ش (هه‌وار، سه‌را، چوارچرا)و چه‌ند بنكه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌پێی ماده‌ی‌ 456 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌بووه‌ به‌هۆی‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانی‌ جۆراوجۆره‌وه‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - Jun 25 2019 9:18AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.