هەواڵ
پێنج مامه‌ڵه‌كاری ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ستگیركردنی پێنج كه‌سی به‌تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبێلێك ڕاگه‌یاندو ئاشكراشیده‌كات، "ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌نێوانیاندا كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌كردوه‌".

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی گه‌رمیان، كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست SNN كه‌وتوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، "دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردودا له‌گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی قه‌زای كه‌لار ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری (جێب واز) دزراو خاوه‌نه‌كه‌ی سكاڵای هێنایه‌ لای پۆلیس، دوای لێكۆڵینه‌وه‌و چاودێری ورد به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی گه‌رمیان ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتومبێله‌كه‌دا گرت و پێنج كه‌سیان ده‌ستگیركرد".

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌ ((ئۆتۆمبێلی ناوبراو له‌نێوانیاندا فرۆشراوه‌ته‌وه‌، ئێستاش به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌گوێره‌ی‌ ماده‌ی 446 به‌ندكراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - Jun 25 2019 10:37AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.