هەواڵ
كۆمپانیاكه‌ ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی.. به‌مجۆره‌ ئۆتۆمبێل ده‌درێته‌ مامۆستایان
كۆمپانیایه‌كی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبیل، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێدانی ئۆتۆمبێل به‌مامۆستایان به‌بێ پێشه‌كی و به‌ قیستی درێژخایه‌ن ده‌رده‌بڕێت، سه‌رۆكی لقی سلێمانیش یه‌كێتی مامۆستایانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری ده‌خاته‌ڕوو، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: "شێوازی وه‌رگرتنی قیستی مانگانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه‌".

دڵشاد مه‌جید، سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: گرێبه‌سته‌كان به‌مه‌به‌ستی كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان، چه‌ند كارێكی هونه‌ری ماوه‌، ئه‌وانیش په‌یوه‌ستن به‌چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی پاره‌ی قیستی مانگانه‌.

وتیشی: تائێستا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر شێوازی وه‌رگرتنی قیستی مانگانه‌ نه‌دراوه‌، كه‌ ئایا كۆی موچه‌ی ئه‌و مامۆستایه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ ده‌كڕێت ده‌درێته‌ كۆمپانیاكه‌و باقی پاره‌كه‌ ده‌داته‌وه‌ مامۆستاكه‌، یان قیسته‌كه‌ی له‌ بانك لێ وه‌رده‌گیرێت.

دڵشاد مه‌جید ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ تائێستا بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه‌ پاره‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌ 36 مانگ یاخود 40 مانگ له‌ مامۆستای سوودمه‌ندبوو وه‌رده‌گیرێته‌وه‌.   

ئاشكرایكرد: به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی هه‌ردولا (یه‌كێتی مامۆستایان و كۆمپانیاكه‌) كۆكن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته‌كه‌، وتی: كۆمپانیاكه‌ش پێویستی به‌خه‌مڵاندنی مادیی خۆی هه‌یه‌، تا ژماره‌ی سودمه‌ندبووانی مامۆستایان له‌ئۆتۆمبێله‌كان دیاری بكات، به‌ڵام ڕه‌زامه‌ندی داوه‌ كه‌ بێ پێشه‌كی ئۆتۆمبێل بداته‌ مامۆستایان.


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 3 هەفتە پێشتر - Jun 25 2019 11:49AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.