هەواڵ
بكوژی‌ دلین سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ بۆ ده‌رچوو
ئه‌و كچه‌ ته‌مه‌ن 10 ساڵه‌ی‌ دوه‌م ڕۆژی‌ جه‌ژن ڕفێندراو دواتر ته‌رمه‌كه‌ی‌ له‌نزیك یاریگای‌ دهۆك دۆزرایه‌وه‌، دادگا بڕیاری‌ له‌سێداره‌دانی‌ بۆ ئه‌نجامده‌ری‌ ئه‌و تاوانه‌ ده‌ركرد، پارێزه‌رانی‌ خۆبه‌خشی‌ ئه‌و كه‌یسه‌ش زانیاری‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كه‌ن، باوكی‌ كچه‌ كوژراوه‌كه‌ش داواده‌كات، به‌به‌رچاوی‌ ئه‌وانه‌وه‌ له‌سێداره‌ بدرێت.

كچێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵان به‌ناوی‌ (دلین وه‌لید)، دوه‌م ڕۆژی جه‌ژن له‌نزیك ماڵی خۆیان له‌شاری‌ دهۆك ڕفێندراو دواتر ته‌رمه‌كه‌ی له‌نزیك یاریگای‌ دهۆك دۆزرایه‌وه‌ كه‌ به‌چه‌قۆ كوژراوه‌و جه‌سته‌شی شێوێندراوه‌.

به‌یانی‌ ڕۆژی‌ 9ی‌ 6ی‌ 2019 لیوا تاریق ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای دهۆك له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، تۆمه‌تباری‌ سه‌ره‌كی‌ ڕوداوه‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ خه‌ڵكی دهۆكه‌و هه‌وڵی‌ ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر دلین داوه‌، به‌ڵام دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دلین هاواری‌ كردوه‌، تاوانباره‌كه‌ نه‌یتوانیوه‌ ئه‌وكاره‌ بكات، بۆیه‌ به‌چه‌قۆ كوشتویه‌تی‌ و جه‌سته‌شی‌ شێواندوه‌.

پارێزه‌رانی‌ خۆبه‌خشی‌ ئه‌و كه‌یسه‌ش به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م دادگای‌ دهۆك ئاشكرایانكرد، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌به‌رده‌م دادگا جارێكی‌ دیكه‌ دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا نایه‌وه‌، دواجار دادگا بڕیاریداو سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ به‌سه‌ر تاوانباری‌ تاوانه‌كه‌دا سه‌پاندو دادگاییه‌كه‌ی‌ كۆتاییهات.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ باوكی‌ دلینی‌ ته‌مه‌ن 10 ساڵ خۆشحاڵی‌ خۆی‌ به‌رامبه‌ر به‌بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگا نیشانداو داوایكرد، "هیوادارین چیتر ڕێگه‌ به‌وه‌ نه‌درێت كه‌سانی‌ وه‌حشی‌ له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ بژین و داواشده‌كه‌ین به‌به‌رچاوی‌ خۆمانه‌وه‌ له‌سێداره‌دا بدرێت".

به‌وته‌ی‌ پارێزه‌رانی‌ خۆبه‌خشی‌ ئه‌و كه‌یسه‌، تاوانباره‌كه‌ له‌به‌رده‌م دادگا وتویه‌تی‌ كه‌ به‌سه‌رخۆشی‌ ئه‌وكاره‌ی‌ كردوه‌و ئاگای‌ له‌خۆی‌ نه‌بوه‌، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌و وته‌یه‌ش ڕاست نه‌بوه‌.

تاوانباری‌ ئه‌و تاوانه‌ ناسیاوی‌ ماڵی‌ باوكی‌ دلین بوه‌و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ وته‌ی‌ لێ وه‌رگیراوه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌ كه‌ برایه‌كی‌ له‌خۆی‌ گه‌وره‌تریشی‌ ئاگاداركردۆته‌وه‌ له‌تاوانه‌كه‌، هه‌ردوو براكه‌ش لای‌ لای‌ پۆلیس ده‌ستگیركرابون، به‌ڵای‌ ئه‌وه‌ی‌ تاوانه‌كه‌ی‌ كردوه‌ بڕیاری‌ له‌سێداره‌دانی‌ به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

پارێزه‌رانی‌ خۆبه‌خش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌وكه‌سه‌ ساڵی‌ 2005 كه‌سێكی‌ دیكه‌شی‌ كوشتوه‌و ده‌ستگیركراوه‌، دواتر به‌لێبوردنی‌ گشتیی ئازادكراوه‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - Jun 25 2019 12:05PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.